ترەمپ: ڕێژەی 50%ـی باجی گومرگی بەسەر یەکێتیی ئەورووپا دەسەپێنم
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا نایەوێت ڕێککەوتنی بازرگانیی بکات و دەیەوێت سوود بێ بەرانبەر لە ئەمەریکا وەبگرێت، بۆیە لە سەرەتای ماناگی داهاتوو بە ڕێژەی 50% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هاوردەکانی ئەورووپا دەسەپینێت.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی: گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی ڕێککەوتنی بازرگانی، هیچ ئەنجامێکی نابێت، بۆیە پێشنیازم کردووە لە 1ـی حوزەیرانی 2025 بەڕێژەی 50% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هاوردەکانی ئەورووپا بسهپێنرێت.
هەروەها ئاماژەشی داوە، بازرگانیکردن لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا زۆر قورس بووە، بەتایبەت کە مەبەستییانە سوود بێبەرانبەر لە ئەمەریکا وەربگرن.
باسی لەوەش کرد، بەربەستە بازرگانییەکانیان، باجی و سزای زیادە، بەردەوام جێبەجێکردنی ڕێکاری یاسایی دژی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا بووهتە هۆی کورتهێنانی بازرگانی بەڕێژەی 250 ملیار دۆلار لەگەڵ ئەمەریکا، کە ئەمەریکییەکان ئەم ڕێژەیان پێ قبووڵ نییە.
ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر 180 وڵات ئیمزاکرد. ئاماژەشی دا، ئەورووپا لە کاتێکدا هیچ بەرهەمێکی ئەمەریکا هاوردە ناکات، کەچی گومرگیان بەسەر ئێمەدا سەپاندووە، بۆیە بە ڕێژەی 20% باجیگومرگی بەسەر ئەورووپا دەسەپێنین.