لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا خێزانێکی سێ کەسی گیانیان سپارد
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگەی نێوان شاری نەغەدە – شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نزیک گوندی خنخنە، خێزانێکی سێ کەسی گیانیان سپارد.
بەرپرسی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایگەیاند، بەداخەوە لەم ڕووداوەدا کە درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە، سەرجەم سەرنشینەکان، کە ئەندامانی خێزانێکن و لە باوک، دایکێکی دوو گیان و کوڕێکیان پێکهات بوون، دەستبەجێ گیانیان سپاردووە.
هەروەها ئاماژەیداوە، ئۆتۆمبێلەکە دوای وەرگەڕان، گڕی گرتووە و بەداخەوە کوڕی خێزانەکە لە ئاگری ئۆتۆمبێلەکەدا گیری خواردووە، و دوای گەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە تەرمەکەی بە سووتاوی دەرهێنراوە.
ئافرەتەکەش بە کۆرپەلەکەیەوە لە ڕووداوەدا گیانی سپاردووە.