فوئاد حوسێن و شاندی یاوەری گەیشتنە واشنتن
لەگەڵ مایك پۆمپێیۆ كۆدەبێتەوە
K24- هەولێر:
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا و بڕیارە لە گەڕێكی نوێی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا و عێراق بەشدار بێت.
بڕیارە رۆژی سێشەممە گەڕی نوێی گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان واشنتن و بەغدا لە پایتەختی ئەمەریكا بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی كارنامەكەش، لەو گەڕەی گفتوگۆكاندا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات و مایك پۆمپێیۆ، هاوتا ئەمەریكییەكەشی سەرۆكایەتی شاندی ئەمەریكا دەكات.
گەڕێ نوێی دانوستانەكانی نێوان هەردوولا وەك ئامادەكارییەكە بۆ ئەو دانوستانانەی بڕیارە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامی بدات.
H.B