بایدن: ترەمپ تەنیا 78 رۆژی لە كۆشكی سپی ماوە
"كار بۆ ئەوە دەكەین ترەمپ لە سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەربكەن"
K24- هەولێر:
جۆ بایدن، سیناتۆری ئەمەریكی و هاوكات كاندیدی دیموكراتخوازەكانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا رایگەیاند، پێویستە ئەمەریكییەكان لەپێناو دەركردنی سەرۆكی ئێستا لە كۆشكی سپی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا یەكدەنگ و یەكگرتوو بن.
لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر جۆبایدن نووسیویەتی: تەنیا 78 رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمەریكا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ كامالا هاریسی جێگرەكەی كار بۆ ئەوە دەكەن، ترەمپ لە سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەربكەن، ئەمەش لە رێگەی هاندانی ئەمەریكییەكان بۆ ئەوەی دەنگ لە بەرژەوەندی دیموكراتخوازەكان بدەن.
بایدن لە تویتەكەیدا وێنەیەكی بانگەشەی "بایدنی سەرۆك"ی هاوپێچ كردووە، داواشی لە ئەمەریكییەكان كرد لە هەڵمەتەكەیدا بەشدار بن و دەنگی پێ بدەن.
H.B
.jpg)