تەندروستی جیھانی ھۆشداری دەداتە گەنجان
بە ھۆكاری تەشەنە كردنی كۆرۆنا دادەنرێن
K24 - ھەولێر
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە گەنجان و بە هۆکارێکی تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دادەنێت.
تاکیشی کاسای، بەڕێوەبەری هەرێمیی ئۆقیانۆسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 20 تا 40 ساڵییە هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە بەشێکی زۆریان دەبنە هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکیان لێ بەدیار بکەوێت.
تاکیشی دەڵێت "زۆربەی گەنجان نیشانەکانی تووشبوونیان پێوە دیار نابێت، ئەوانیش بێ ئەوەی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن، کەسانی بە تەمەن تووش دەکەن و ئەمەش وا دەکات، رێژەی گیان لەدەستدان و تووشبوون زیاد ببێت.
بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا 22 ملیۆن و 52 ھەزار و 385 كەس لە جیھان تووشی كۆرۆنا بوونە لەو ژمارەیە 14 ملیۆن و 794 ھەزار و 929 كەس چارەسەر كراون و 777 ھەزار و 470 كەس گیانیان لەدەستداوە.