داریا و ئیڤان لە تەمەنی 12 و 14 ساڵی بوونە بچووکترین دایک و باوک

کچەکەیان لەکاتی لەدایکبوونیدا 3.6 کیلۆگرام بوو

K24 - هەولێر

ئەو کچەی بووە مانشێتی رۆژنامەکانی جیهان بەهۆی ئەوەی لە تەمەنی 13 ساڵیدا دووگیان بوو و باوکی منداڵەکەشی تەمەنی تەنیا 10 ساڵان بوو، بووە دایک.

داریا سودینشنیکۆڤا و ئیڤان، ئێستا تەمەنیان گەیشتووەتە 14 و 11 ساڵ، بوونەتە بچووکترین دایک و باوک، دوای ئەوەی داریا کچێکی بەسەلامەتی بوو.

داریا چیرۆکی منداڵێکی سەرلێشێواوی هەیە، کە لەگەڵ دووگیانبوونیدا چەند جارێک چیرۆکی چۆنییەتی دووگیانبوونی گۆڕیوە.

سەرەتا گوتی باوکی منداڵەکەی، ئیڤانی هاوڕێیەتی کە ئەوکاتە تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بوو، دواتر پاشگەزبووەوە و گوتی کەسێکی دیکەیە و تەمەنی 15 ساڵە و دەستدرێژیی کردووەتە سەری، بەڵام دواتر جارێکی دیکە گوتەکانی خۆی بۆ میدیاکانی رووسیا گۆڕی و گوتی راستییەکە هەر ئەوەیە "ئیڤان باوکی منداڵەکەمە".

پۆلیس هێشتا لە کەیسی ئەو منداڵە دەکۆڵنەوە و بەنیازن نموونەی DNAـیان وەربگرن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی ئایا ئیڤان باوکی منداڵەکەیە.

داریا لە ئینستاگرام کە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دووگیانیی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە و هەزاران کەس فۆڵۆویان کردووە، نووسیویوتی "ئیڤان ئامادەیی دەربڕیوە باوکایەتی بۆ کچەکەم بکات، کاتێک تەمەنی دەگاتە 16 ساڵ".

هەرچەندە داریا تەمەنی بچووکە، بەڵام منداڵەکەی بە سەلامەتی بوو، لەکاتی بوونیشیدا کێشی منداڵەکە 3.6 کیلۆگرام بوو.

داریا کە ئێستا تەمەنی 14 ساڵە لەکاتی دووگیانیدا، وێنە: ئینستاگرام
داریا کە ئێستا تەمەنی 14 ساڵە لەکاتی دووگیانیدا، وێنە: ئینستاگرام