بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتی و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

ئەوانەی ناویان لە سیستەمی ئۆنلاین تۆمارکردووە، کاتی سەردانکردنی پێشخراوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆ بۆ راییکردنی مامەڵە و ترای.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێ: سەرجەم هاووڵاتی و شۆفێران بەتایبەتی ئەوانەی ناویان لە سیستەمی ئۆنلاین تۆمارکردووە بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر و، نۆرەیان بۆ دانراوە لەماوەی نێوان 12-1-2020 تاوەکو 31-1-2021، دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتووەوە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی ترایەکان بەو شێوەیە:

1 - ئەوانەی نۆرەیان لە 1-12 تاوەکو 15-12بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 23-8 سه‌ردان بكه‌ن.
2- ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 16-12 تاوەکو 31-12 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرواری 24-8 سەردان بکەن.
3 - ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 2-1-2021 تاوەکو 15-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن رۆژی سێشەممە 25-8 سەردان بکەن.
4 - ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 16-1-2021 بۆ31-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی چوارشەممە 26-8 سەردان بکەن.
5 - ئەوکەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەرچووە و دەیانەوێت تازەی بکەنەوە، پێویست بە نۆرەی ئۆنلاین ناکات و، تەنها پێویستە پشکنینی چاویان کردبێت و راستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن.
6 - دەبێت سەرجەم هاووڵاتییان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامک ببەستن.