ترەمپ: زێلێنسکی هەر قسە بکات کێشەیەک دروست دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا
سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئامۆژگاری زێلێنسكی ده‌كه‌م به‌ بێده‌نگی دانیشێت، هەروەها ئەو هەر قسەیەک بکات بە دڵنیاییەوە کێشەیەک دروست دەکات.

دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، خەریکە بێهیوا دەبێت لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، دوای ئەوەی بە ڤلادیمیر پوتنی گوت شێت، هەروەها هێرشی کردە سەر زێلێنسکی و ئەویشی ڕەخنەباران کرد.

ترەمپ دەڵێت: سەرۆکی ئۆکرانیا هەر دەمی نەکاتەوە باشترە، هەر کاتێک قسە بکات کێشەیەکمان بۆ دروست دەکات، جا بۆیە ئامۆژگاری دەکەم بە بێدەنگی دانیشێت.

سەرۆکی ئەمەریکا، گوتیشی: جەنگی ئۆکرانیا، جۆ بایدن، پوتن و زیلێنسکی هەڵیانگیرساندووە، من حەقم پێوەی نییە، بەس هەوڵ دەدەم ناوبژی بکەم، بە داخەوە گەر من سەرۆکبام، ئەم جەنگە پڕ لە ڕقە هەرگیز هەڵنەدەگیرسا.