کۆمیسیۆن داوا لە کاندیدانی هەڵبژاردن دەکات سەردانی نووسینگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کۆدی بەشدارییان
سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق داوای لە کاندیدانی کورسی گشتی و پێکهاتەکان کرد، سەردانی نووسینگەکانیان لە پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی کۆدی بەشدارییان.
لە کاتێکدا کۆمیسیۆن ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات، لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش کەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی هاوپەیمانیی دروست بکەن.
هەر لەپێناو دروستکردنی ئەو هاوپەیمانێتییە، یەکشەممەی ڕابردوو، 25ـی ئایاری 2025، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی گرێ دا و تێیدا بڕیاری دا له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌یه‌كه‌وه و به یه‌ك هاوپه‌یمانیی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بڕیاریان دا به یه‌ك لیست و هاوپه‌یمانی له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، دیاله و نه‌ینه‌وا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 11ـی تشرینی دووه‌می 2025 بكه‌ن.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 28 ملیۆن کەس لەم هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵ لەدایکبووانی 2007ـیش دەنگ دەدەن کە ئەوانیش ملیۆنێک کەس دەبن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 330 حزب و پارتی سیاسیی لەلایەن کۆمیسیۆن تۆمار کراون و دەبێت هەر هەمووشیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن سەردانی کۆمیسیۆن بکەن، هەروەها زیاتر لە 60 هاوپەیمانیش تۆمار کراون.