پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
شارەزایەکی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەکات، لەسبەینێ پێنجشەممەوە تاوەکوو ڕۆژی شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە نیوەرۆ تا ئیوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-5-2025، بای باشووری خۆرئاوا بە خێرایی 27 کم لە کاتژمێرێکدا چالاک بێت و ئەگەری کەمیک خۆڵبارین هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک و سلیمانی، لەشەویشدا خۆڵبارینەکە کۆتایی پێدێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی کەشناسیی ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی پێنجشەممە، 29-5-2025، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکەوە لەدەریای ناوەراست، پێشبینی دەکەم تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 31-5-2025، لەسەجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما 6 پلەی سیلیزی نزم ببنەوە، کە بەرزترین پلە دەگاتە 35 پلەی سلیزی ئەویش لەگەرمیان و کەرکووک دەبیت، هەرجی ناوچەکانی دیکەیە وەک هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە، پلەی گەرما لە نێوان 30 بۆ 32 پلە دەبێت، ڕۆژی یەکشەممەش، 1-6-2025، دووبارە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.