کارۆلین لیڤیت: ئەمەریکا پێویستی بە خەڵکی پیشەگەر هەیە، نەک هاوڕەگەزخواز
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆمەڵگە و ئابووریی ئەمەریکا پێویستی بە وەرگرتنی خەڵکی وڵاتانی دیکە و نەوەیەکی پیشگەر هەیە، نەک وەرگرتنی قوتابیان و دەرچووانی هاوڕەگەزخوازی زانکۆ.
کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ فۆکس نیووزی ئەمەریکی گوتی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت پشتگیری دارایی ئەو زانکۆیانە بکات، کە بەها و توانای ئەمەریکا بەرزبکەنەوە و نەوەیەکی پیشەگەر لە ئەمەریکا بەرهەم بێنن.
گوتیشی: گرنگترینیان ئەوەیە نەوەی داهاتوو لەسەر بنەمای بەهرە و لێهاتوویی پەروەردە بکەین بۆ ئەوەی سوود بە ئابووریی و کۆمەڵگەی بگەیەنین.
ئاماژەشیدا، ئەمەریکا پێویستی بە وەستای کارەبا، بۆری و چەندین بواری دیکەی بیناسازی و کرێکاری لێهاتوو هەیە، نەک دەرچووانی هاوڕەگەزخوازی زانکۆی هارڤارد.
کارۆلین لیڤیت باسی لەوەش کرد، لەبەرانبەر نایاسایی، تاوان، دروشمی و بیروڕای دژە جوو، هەروەکوو لە زانکۆکانی ئەمەریکا هەیە، نەرمی نانوێنین.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردبووە، بەڵگەنامەیەکیان بەدەست گەشتووە، کە تێیدا هاتووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا فەرمان بە سەرجەم کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان کردووە بەشێوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزا بە قوتابییانی بیانی ڕابگرن، تاوەکوو بڕیاری نوێ لەلایەن وەزارەتی دەرەوە دەردەچێت.
هەروەها بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، هەر قوتابییەک داواکاری ڤیزا پێشکەش بکات، ئەوە ئەکاونتەکانی لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەپشکێنرێت.