"پاییزی ئەمساڵ مەترسیدارە"
دۆخێكی نەخوازراو و مەترسیدار دروست دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ناوەندی رێگریكردن لە كۆرۆنا لە تاران رایدەگەیەنێت، پاییزی ئەمساڵ مەترسیدارترین پاییزی مێژووی ھاوچەرخی ئێران دەبێت.
مەحمود زالی، سەرۆكی ناوەندی رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاران بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران و بەتایبەت لە تاران قەیرانێكی گەورەی دروستكردووەو ئەگەر رێكارەكان بە جیدی وەرنەگرین قەیرانەكە زۆر گەورەتر دەبێ.
زالی، گوتیشی "پاییزی ئەمساڵ مەترسیدارترین پاییزی مێژووی ھاوچەرخی ئێران دەبێت. كۆرۆنا تێكەڵی نەخۆشییە وەرزییەكانی دیكە دەبێت و رەنگە دۆخێكی نەخوازراو و مەترسیدار دروست بكات".