حەماس: لەگەڵ ویتکۆف لە بارەی چوارچێوه‌ی گشتیی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ڕێك كه‌وتووین

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی گشتیی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ڕێك كه‌وتوون.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی گشتیی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كه‌رته‌كه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پیشه‌یی له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ڕێك كه‌وتوون."
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاشیگەیاندووە، ڕێككه‌وتنه‌كه ئازادكردنی 10 دیلی ئیسرائیلی و ژماره‌یه‌ك ته‌رم له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك زیندانی فه‌ڵه‌ستینی به نێوه‌ندگیریی لایه‌نه‌كان، له‌خۆ ده‌گرێت.
دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی لەسەر زاری ستیڤ ویتکۆف بڵاوی کردبووه‌وه، لێدوانەکانی حەماس لە بارەی ئاگربەستی غەززە جێگای قبووڵ نین و بێهیواکەرن.
هەروەها ڕاشیگەیاند، پێشنیازەکە پێک هاتووە لە ئازادکردنی نیوەی دیلەكان و ڕادەستکردنەوەی تەرمی نیوەی ئەوانەی مردوون. گوتیشی: ئیسرائیل بە پێشنیازیی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئاگربەستی غەززە ڕازی بووە و بڕیارەکە لەسەر حەماس ماوەتەوە و دەبێت قبووڵی بکات.
ویتکۆف، ئاماژەی به‌وه‌ش دابوو، ئاگربەستەکە ڕێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ دانوستانێکی جیددی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی حەماس و ئیسرائیل.