ئاژانسێك: ئێران به مه‌رج پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی و نزیك له شاندی دانوستانكاری ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت، ئه‌گه‌ر واشنتن ڕێگە بدات بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاری بهێنێت.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، ئاژانسی ڕۆیته‌رز له دوو سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ئێرانی نزیك له شاندی دانوستانكاری ئێران بڵاوی كرده‌وه، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بكه‌ون ئه‌گه‌ر واشنتن مه‌رجه‌كانی تاران قبووڵ بكات.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه باسیان له‌وه‌ش كردووه، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت ئه‌گه‌ر واشنتن پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ئازاد بكات و دان به‌وه‌دا بنێت تاران مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نی به‌كار بهێنێت.
چوارشەممە، 28ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دەتوانن بە ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکەیان لەگەڵ ئێران چارە بکەن، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیشی ئاگادار کردووەتەوە، نابێت کارێک بکات زیان بە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاران بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەش كردووه، دەتوانن دەستیان بگاتە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و لەناویان ببەن، بێ ئەوەی هیچ کەسێکیش بکوژرێت، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نییە، چونکە خەریکە لەگەڵ تاران بگەنە ڕێککەوتن.
ترەمپ دووپاتی كرده‌وه، ئێران چاوی لە ڕێککەوتنە، ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن، ژیانی زۆر کەس دەپارێزن، بەڵام کاتی ڕێککەوتنەکەش دیار نییە، لەوانەیە لە چەند هەفتەی داهاتوو بێت.