چوار هەزار و 93 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

85 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 4093 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق، تائێستا 188 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد لەو ماوەیەدا 85 کەس گیانیان لەدەستداوە.

عێراق، پێشەنگی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، تاوەکو ئێستا ئامارەکانی بەمشێوەیەیە:

کۆی تووشبووان : 188802
ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 48312
ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان: 582
گیانلەدەستدان: 6121

 

 

هـ.ر.