سووریا.. ڕێگریی لە هەناردەی بارێک ماددەی هۆشبەر بۆ سعوودیە، کرا

کارمەندانی دەروازەی سنووری نەسیب ڕێگرییان لە بارێکی قاچاخی گەورەی ماددەی هۆشبەر کردووە، کە ئامادەکرابوو هەناردەی سعوودییە بکرێت.
دەستەی گشتیی دەروازە وشکانی و دەریاییەکان، لە بەیاننامەیەکدا، لە تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند "ئەم هەڵمەتە، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوون لەلایەن تیمە گومرگی و ئەمنییەکانەوە کراوە کە لە دەروازەکەدا کار دەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ و کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی سنوورەکان."
دەستەی گشتیی ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک لێکۆڵینەوەکان و ڕێکارە یاساییە پێویستەکان تەواو دەبن، وردەکارییەکانی هەڵمەتەکە بڵاو دەکرێنەوە.