یاریزانێكی كورد به‌ره‌و خولی قه‌ته‌ری به‌ڕێكه‌وت
پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ بكات
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ستێره‌ی كوردی رۆژئاوای كوردستان خولی هۆڵه‌ندی جێهێشت و به‌ره‌و خولی قه‌ته‌ری به‌ڕێكه‌وت.
محه‌مه‌د عوسمان له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان له دایكبووه، ته‌مه‌نی 4 ساڵان بوو كاتێك خانه‌واده‌كه‌ی سووریایان جێهێشت و به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچیان كرد و له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێبوون.
محه‌مه‌د عوسمان له یانه‌ی ڤیتیسی ئارنهێمی هۆڵه‌ندی پێگه‌یشت كه ئێستا ئه‌و یانه‌یه له خولی نایابی هۆڵه‌ندا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی خوار 21 ساڵی ئه‌و یانه‌یه به‌شداریی 80 یاری كرد و 15 گۆڵ و 19 ئاسیستی تۆمار كردووه، پاشان روویكرده یانه‌ی یانه‌ی هێراكلیسی هه‌مان وڵات به‌شداریی 55 یاری كرووه 5 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.
دوای دوو وه‌رز یاریكردن له ریزه‌كانی یانه‌ی هێراكلیسی هۆڵه‌ندی ئه‌م یاریزانه كورد كه له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات له‌لایه‌ن یانه‌ی خه‌ریتاتی قه‌ته‌ری داواكراوه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی نێوانیان واژۆ بكرێت.
محه‌مه‌د عوسمانی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، یاری بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كردووه و 11 یاریشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می سووریا ئه‌نجام داوه.
