دوو وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له سنه بازاڕێكی هاوچه‌رخ درووستده‌كه‌ن
پڕۆژەی سنە سەنتەر 200 ملیار تومەنی تێدەچێت
K24 – هه‌ولێر:
به به‌های 200 ملیار تومه‌ن، دوو وەبەرھێنەری ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی ستراتیژی لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان به ناوی "سنه سه‌نته‌ر" جێبەجێدەكەن، ئەو پڕۆژەیە لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 200 ملیار تومەنی تێدەچێت و بڕیارە لە دوو ساڵدا تەواو بێت. سەرۆكی شارەوانی سنە، حیشمه‌توڵڵا سه‌ییدی رایگه‌یاند، ئەو پڕۆژەیە خزمەتێكی گەورە بە شاری سنە دەكات.
پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ده‌كرێت و دوای ته‌واوكردنی، بۆ یەكەمجار سنە ده‌بێته خاوەن بازاڕێكی ھاوچەرخ. شارەوانی سنە زەوی و مۆڵەتی كاركردنی بۆ دابینكردوون و دوو وەبەرھێنەری هه‌رێمی كوردستان بە سەرمایەی خۆیان دروستی دەكەن. پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 50 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بنیاتده‌نرێت.
سەرەتای ھاوینی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ھەردوو پارێزگاری سنە و سلێمانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە دانرا و ئێستا پڕۆژەی سنە سەنتەر له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.
.jpg)
