عێراق و ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان واژوو كرد
ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا واژوو كران

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی حكومه‌ت بۆ واشنتن، كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به كاتی به‌غدا به‌رده‌وامن، تا ئێستا چه‌ندین یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا واژوو كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، "واژووكردنه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستیپێكردووه، كه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی پاره‌داركردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌مه‌ریكای واژوو كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری نه‌وت 3 یاداشتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی: شیڤرۆن، هێنی ویل و بیكه‌ر هیوز واژوو كردووه".
هه‌ر به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "وه‌زیری كاره‌با دوو یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای جی ئای و ستیله‌ر واژوو كردووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق قسه‌كانی به‌وه كۆتایی هێنا، "پیشتریش ژماره‌یه‌ك یاداشتنامه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی عێراقی و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان واژوو كراون، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت زۆرترین رێكه‌وتن له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی شاندی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا له نێوان واشنتن و به‌غدا بكرێن".