به‌یان سامی: هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌شداره
ئه‌وان له‌گه‌ڵ عێراقێكی به‌هێز و هه‌رێمی كوردستانێكی سه‌قامگیرن له چوارچێوه‌ی عێراقدا
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا خوازیاره عێراق سه‌قامگیر بێت و هه‌میشه دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ عێراقێكی به‌هێز و هه‌رێمی كوردستانێكی سه‌قامگیرن له چوارچێوه‌ی عێراقدا و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدارییه‌كی كارای ده‌بێت له گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی "كوردستان24"دا، به‌یان سامی گوتی: كورد له گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌شداره و فه‌وزی حه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرسی گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداره.
هه‌روه‌ها گوتی: كورد به پێویستی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه و ئه‌و گفتوگۆ ستراتیژییه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا سه‌ر بكه‌وێت، چونكه هێشتا داعش ته‌واو نه‌بووه و ره‌وشی ئابووری عێراق ناهه‌مواره و عێراق به ته‌نیا ناتوانێت رووبه‌ڕووی تیرۆر و كێشه ناوخۆییه‌كان و كۆرۆنا ببێته‌وه. بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی عێراق بده‌ن تا له‌و ره‌وشه رزگار بێت.
به‌یان سامی روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق په‌یوه‌سته به‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌ی واژوو ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر عێراق، پشكیان به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌یان سامی گوتی: شاندی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌مه‌ریكا جگه له به‌شداریكردنیان له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به جیا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و چالاكییان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی هه‌بووه، له‌وانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی وزه ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و پرس و بابه‌تی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كراوون.
روونیشیكرده‌وه، وه‌ك شاندی هه‌رێمی كوردستان داوایان له ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی "USAID" كردووه، هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌و هاوكاریانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شی عێراقی ده‌كات، پشكی هه‌رێمی كوردستانیان تێدایه، جا چ له رێی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ هه‌نارده بكرێن بۆ عێراق یان له رێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بێت. بۆیه پێویسته له ناوخۆدا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكرێت و هه‌رێمی كوردستان چاودێری گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكی خۆی له به‌غداوه به‌ده‌ست بگات.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له چوارچێوه‌ی عێراقێكی به‌هێزدا و ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له رێی گفتوگۆ و له‌یه‌كتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.