عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین چۆنایەتی جۆری کاربەدەستاندایە

بەگوێرەی ڕیزبەندی چۆنایەتی جۆریی دەستەبژێری کاربەدەستانی حکوومەتەکان، عێراق لە ڕیزبەندیی خراپدایە و لە کۆی 151 وڵاتدا، پلەی 146ـەمین وڵاتی گرتووە.

ڕیزبەندییەکەی عێراق بە خراپترین ئاستی جیهانی و وڵاتانی عەرەبیدا دادەنرێت، تەنیا توانیویەتی ڕیزبەندی وڵاتانی سووریا، یەمەن، سودان، هایتی و ئەفغانستانی تێپەڕێنێت.

ڕیزبەندی چۆنایەتی جۆریی دەستەبژیری کاربەدەستان پڕۆژەیەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن زانکۆی سانت گالێن لە سویسرا بە هاوکاری دامەزراوەی ڤالیو کریێیشن بەڕێوەدەبرێت، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و بنکەکەی لە سویسرایە.