ئامانج ره‌حیم: ئه‌مه‌ریكا رۆڵی گرنگی هه‌یه له نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كدی
شاندی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانج ره‌حیم، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی "كوردستان24" ورده‌كاری رۆڵ و گرنگی به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستانی له "گفتوگۆی ستراتیژی" نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی گرنگ و جددی هه‌یه له لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و شاندی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، كۆبوونه‌وه‌كانی خولی دووه‌می "گفتوگۆی ستراتیژی" نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به به‌شداری نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیانپێكرد.
"گفتوگۆی ستراتیژی" نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات، كه له 2008 واژوو كراوه و له 2009 ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی كراوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
خولی یه‌كه‌می ئه‌و گفتوگۆیانه له به‌غدا و واشنتن له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌مجاره‌یان گفتوگۆكان له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وێڕای چوونی شاندێك بۆ ئه‌مه‌ریكا، فه‌وزی حه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و گفتوگۆ ستراتیژییه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستانه بۆ واشنتن و له په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئامانج ره‌حیم رایگه‌یاند، جگه له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی، شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراقیش كۆده‌بێته‌وه.
گوتیشی: رێككه‌وتنی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌نگاوێكی جددییه و ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی گه‌وره و گرنگی هه‌یه له نزیكخستنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كدی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له بواری وزه‌دا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه زانیاری زۆرمان هێناوه بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر پڕۆژه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ده‌كرێت له رێگه‌یانه‌وه ئه‌مه‌ریكا ببێته به‌شێك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی هه‌بێت له هه‌مه‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پێشخستنی كه‌رتی وزه به تایبه‌تی كاره‌با و غاز.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ببێته هاوكارێكی باش بۆ به‌غدا له بواری دابینكردنی كاره‌با و ئه‌گه‌ر به‌غدا سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و وێستگانه دابین بكات، كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئیداره ده‌كرێن، ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێت كاره‌با بۆ عێراق دابینبكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئامانج ره‌حیم باسی له ناوه‌ڕۆكی "گفتوگۆی ستراتیژی" نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكای كرد و گوتی: "ئه‌و گفتوگۆیه سه‌رجه‌م بواره‌كانی: وزه، نه‌وت، ئابووری، سیاسی، ئاسایش و ته‌واوی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ژیان ده‌گرێته‌وه و گرنگه هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی كارای له‌و گفتوگۆیانه هه‌بێت و هه‌وڵیشمان به‌و ئاراسته‌یه، كه له‌سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كاندا ناوی هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت و پێگه‌ی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت.