نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی بڵاوده‌كاته‌وه
"خوای مەزن پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە سەختە ئابووری و تەندروستییەکانی لە کۆڵ جيهان بکاتەوە"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سەری ساڵی نوێی کۆچی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا هیواخوازه ساڵی نوێی كۆچی ببێته ساڵێكی پڕ له خێر و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و ده‌ڵێت: "خوای مەزن پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە سەختە ئابووری و تەندروستییەکانی لە کۆڵ جيهان بکاتەوە".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"یەکی موحەڕرەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی لە تێکڕای موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز بێت، هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، کۆتایيی مەینەتی و گرفت و كێشه‌كان بۆ موسڵمانان و کۆی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆي‌دا بهێنێت، ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک ده‌خوازم.
خوای مەزن پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە سەختە ئابووری و تەندروستییەکانی لە کۆڵ جيهان بکاتەوە، له سايهى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى، شادی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕوو بکاتەوە کوردستان، كوردستانييانى ئازيز و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى سه‌لامه‌ت و پارێزراو بن.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
29 ذو الحجة 1441ى كۆچى
19/8/2020"