عێراق: لە كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا یەكەم وڵات دەبین
تائێستا لەژێر تاقیكردنەوەدان
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا سەرجەم ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌دان، ئەگەر ھەر ڤاكسینێك پەسند بكەێت، وەك یەكەم وڵات دەیكڕن.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق یەکەم وڵات دەبێت، کە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەردەگرێت، ئەگەر لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسندبکرێت.
تەمیمی گوتی، تا ئێستا سەرجەم ئەو پێکوتانەی بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه رایانگەیاندراوەو بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرێـت، هێشتا هه‌ر لە ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بە هەماهەنگی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنه‌ری پێکوتەی کۆرۆنا کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێكوته‌یه‌ك ئه‌نجامی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی عێراق هاورده‌ی بكه‌ن.