لە عێراق 87 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
2831 تووشبووش بەتەواوی چاکبوونەتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند 87 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 3995 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، 2831 تووشبوو بەتەواوی چاکبوونەتەوە و 87 کەسیش بەهۆی پەتا جیهانییەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری گشتیی پەتای کۆرۆنا لە عێراق:
چاکبوونەوە : 137200 (رێژەی چاکبوونەوە 71.2٪)
تووشبوون: 192797
ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 49389
ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان: 614
گیانلەدەستدان: 6208
هـ.ر.