کۆبوونەوەکەی پیرمام کۆتایی هات
شەممە، 31-05-2025، کۆبوونەوەی گرنگ و بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نەورەس عەبدوڵلا، پەیامنێری کوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجنەکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کرا. پەیامنێری کوردستان24 ئەوەشی خستە ڕوو، چاوەڕێ دەکرێت لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە، ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش بڵاو بکەنەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەرببڕن.
ناوی بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی پیرمام:
1. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق.
2. سالار لالە سەرحەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
3. د. مەجید حەمەدئەمین، ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
4. محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
5. دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان.
6. عەبدوڵلا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی.
7. باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
8. محەممەد بازیانی، نوێنەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی.
9. عەبدوقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، نوێنەرانی پارتی چاکسازیی تورکمان.
10. کاوە مەحموود، سکرتێری حزبی شیوعی.
11. بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان.