تره‌مپ له وه‌ڵامی كوردستان24دا: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه
K24 – واشنتن:
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24دا، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه و گوتیشی: ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌هێڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئێران شتێكی كرد.
تره‌مپ، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، له كۆشكی سپی قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و گوتی: ئه‌مه‌ریكا له زۆر پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كانی نه‌وت به‌شدار ده‌بێت.
تره‌مپ گوتیشی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند پرسێكی سه‌ربازی و پێشخستنمان له بواری نه‌وت تاوتوێكردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
له باره‌ی كوردیشه‌وه، له وه‌ڵامی كوردستان24دا تره‌مپ گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی گوتی: عێراق پێشوازی له كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی ده‌كات.
گوتیشی: شاندی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه، فوئاد حوسێن ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ واژوو كردووه.
له باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی توركیاشه‌وه، كازمی گوتی: هیچ جۆره پێشێلكاری و ده‌ستتێوه‌ردانێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق و شكۆی عێراق قبوڵ ناكه‌ین.