میلیشیاكانی شیعه دژی كازمی هاتنه ده‌نگ
ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئیمارات و ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عێراق له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: پێویسته كازمی بڕیاری گه‌لی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه داگیركاره‌كان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكات و چیدیكه رێگه نه‌دات، ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه: كاتێك بینیمان سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه داگیركاره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له خۆ نه‌گرتووه، تاساوین و ناكرێت چیدیكه ده‌ستوور و یاسا و سه‌روه‌ری عێراق پێشێل بكرێت و پێویسته بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیان كردووه.