بەرێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا: رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووە

دێکۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ
دێکۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، هەرچەندە تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵی و زۆرێک پێیانوایە پێویستە واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام ئەو یاریزانە هێشتان تینوی یاریکردن و هەروەها گۆڵ کردنە.

هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بڕیارە رۆژی چواری ئەم مانگە لە قۆناغی پێشکۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا '' نەیشن لیگ '' رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی ئامادەکاری بۆ ئەو یارییەکە دەکەن.

دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەبارەی بەردەوامبوونی دۆن لە یاریکردن دەڵێت '' هیچ پێویست ناکات ئەم پرسیارە بکرێت کە ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە رۆناڵدۆ واز لە یاریکردن بهێنێت؟ ئەمە بێ رێزییە بەرامبەر یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی پۆرتوگاڵ، رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووە ''.

بەرێوەبەرەکەی یانەی بارسێلۆنا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی بەردەوامبوونی رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەڵێت '' من راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ نیم و هیچ بڕیارێک بەدەست منەوە نیە، بەڵام بوونی دۆن لەگەڵ هەڵبژاردەکەمان پێویستیەکی گەورەیە، ئەو بۆ هەمیشە ناوی لە مێژوودا دەمێنێتەوە ''.

 
Fly Erbil Advertisment