خۆپیشانده‌ران نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان له به‌سره سووتاند
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، خۆپیشانده‌رانی به‌سره ئاگریان له نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و شاره به‌ردا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌سره به سایتی عێراقییه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره‌وه روویان له نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌و شاره كرد.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، دوای گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئاگریان له بینایه‌ی نووسینگه‌كه به‌ردا، ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له دژی هه‌ڵمه‌تی رفاندنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی له شاری به‌سره سه‌ریان هه‌ڵداوه و داوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران و ئازادكردنی رفێندراوان ده‌كرێت.
H.B