داوا ده‌كرێت به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش بكرێته‌ زۆره‌ملێ

"پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان ئاماری كۆرۆنای له‌ سلێمانی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌"

K24- سلێمانی:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، لە دوای جەژنی قوربانەوە رۆژانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی رووی له‌ زیادبوون کردووە، هۆکارەکەشی بۆ تێکەڵاوی هاووڵاتیان و پابەندنەبوونیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی گه‌ڕانده‌وه‌.

ئازاد هه‌ورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ بۆ رێگە گرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای لە بەرپرسانی حکومەت و پارێزگای سلێمانی كرد، بەکارهێنانی دەمامك لەلایەن هاووڵاتیانەوە بكرێته‌ ناچاری.

گوتیشی: پێشتر چه‌ندین جار داوامان له‌ هاووڵاتیان كردووه‌، بۆ به‌لاوه‌نانی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌كان بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێكییان گوێیان به‌ هۆشدارییه‌كانمان نه‌دا.

H.B