به‌وێنه.. پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و شه‌قامانه‌یان چۆڵكرد كه بۆ مه‌یخواردنه‌وه و نێرگهلهكێشان بهكاردههینران
ژماره‌یه‌كیان رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له هه‌ڵمه‌تێكدا پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و شه‌قامه گشتیانه‌ی چۆڵكرد، كه شه‌وانه بۆ مه‌یخواردنه‌وه و نێرگهلهكێشان به‌كارده‌هێنران و به دیارده‌یه‌كی ناشارستانی ناویان برد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی دووپاتیكرده‌وه، بەشی پۆلیسی شارەوانی لە هەڵمەتێکدا، توانی ئەو شەقامە گشتییانە چۆڵ بکەن، کە کۆمەڵە کەسانێك بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەکێشان بەکاریان دەهێنا و لە سەرشۆستەکانی ئەم شەقامانە دادەنیشتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مه‌یخواردنه‌وه و نێرگهلهكێشان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه دیاردەیەکی ناشارستانی بوو.
وه‌ك راشیگه‌یاند، لەمیانەی هەڵمەتەکەدا دەستیان بەسەر ساڵیانەی ۱۲ ئۆتۆمبیل‌دا گرتووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کەلوپەلە بەکارهێنراوەکان و رووبەڕووی یاسا کرانەوە.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)