هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: تیمێكی دژه‌تیرۆری كوردستان شانه‌یه‌كی نووستووی داعشیان له هه‌ولێر ده‌ستگیركرد
گوته‌بێژی هاوپه‌یمان: بژی كوردستان شكست بۆ داعش
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، له رۆژی 20ی ئاب، تیمێكی نموونه‌یی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆری كوردستان به پشتیوانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانی شانه‌یه‌كی نووستووی داعش له هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاگینز نووسیویه‌تی، "ئێمه به‌هێزین پێكه‌وه، بژی كوردستان شكست بۆ داعش".
H.B
