خۆپیشانده‌رانی ناسریه باره‌گای چەند حزبێكیان سوتاند
ئەو حزب و لایەنانە نزیكن لە ئێران
K24 - ھەولێر
خۆپیشانده‌ران له شاری ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی به نزیك له ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له گۆڕه‌پانی حبوبی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ش ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه.
به‌هۆی تیرۆركردنی چه‌ند چالاكوانێك له پارێزگای به‌سره له هه‌فته‌ی رابردوو دوای ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له گۆڕه‌پانی حبوبی ناسریه، كه به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س برینداربوون، خۆپێشانده‌رانی ناسریه شه‌وی رابردوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای هه‌ر یه‌ك له، رێكخراوی به‌در، حزبی ده‌عوه، عه‌سائیب و باره‌گای چه‌ند حزبێكی دیكه‌شیان سووتاند.
لە لایەكی دیكە شەوی رابردوو خۆپیشانده‌ران لە شاری به‌سره ئاگریان له نووسینگەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەردا.

