عێراق بە بەهای نزیکەی ملیارێک دۆلار برنجی هیندی هاوردە کردووە

عێراق لە ساڵی 2024دا، بە بەهای زیاتر لە 940 ملیۆن دۆلار برنجی هیندی هاوردە کردووە.
دووشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2025، بەپێی بڵاوکراوەی داتا و ئامارەکان، عێراق لە ساڵی 2024دا، بڕی 945 هەزار و 964 تۆن برنجی لە هیندستانەوە هاوردە کردووە.
ئاماژە بەوەش دراوە، بەهای هاوردەکردنی ئەو بڕە برنجە، 943 ملیۆن و 734 هەزار دۆلار بووە.
گەشەی هەناردەی برنجی هیندستان بۆ وڵاتانی جیهان لە ساڵانی 2020 تا 2024، 14% بووە، کە لە 57% کۆی ئەو هەناردەیە بۆ عێراق بووە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، کۆمەڵەی هەناردەکارانی زەیتونی تورکیا بڵاوی کردەوە، بە بەهای 23 ملیۆن دۆلار زەیتونی ڕەش هەناردەی عێراق کراوە، هەروەها هەناردەی زەیتونی سەوزیش بە بەهای 6.8 ملیۆن دۆلار بووە.
وهزارهتی كشتوكاڵی عێراقیش ڕایگەیاند، "عێراق لەساڵی ڕابردوودا، بڕی 77 هەزار و 723 تۆن گەنمی لە ئوسترالیا هاوردە کردووە، کە بەهاکەی 25 ملیۆن و 335 هەزار دۆلار بووە."
ڕوونیشی کردەوە، "یەک تۆن گەنم بە 326 دۆلاری ئەمەریکایی بە عێراق فرۆشراوە." هەر بەگوێرەی داتاکان "ئەو پشکە 1%ی هەناردەی گەنمی ئوسترالیا بووە بۆ وڵاتانی جیهان."