مامەڵەی کارتی نیشتمانی بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

بەڕێوهبهرایهتیی ڕهگهزنامه و باری شارستانیی ههولێر، مامەڵەی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی کارتی نیشتمانی دەکات بە ئەلیکترۆنی، هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی دابەزاندنی ئەپی تایبەت لە هەر دوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس و پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، وادەی نۆرەی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان دیاری بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕهگهزنامهو باری شارستانیی ههولێر، ئێستا سیستەمە ئەلیکترۆنییەکەی لە سەر مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کارا کردووە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بتوانن لە هەر کاتێکی پێویست زانیارییەکانیان پێشکەش بکەن و بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ بچنە بەڕێوەبەرایەتییەکە و وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان دیاری بکەن.
ئەم لینکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، ڕاستەوخۆ بەسراوەتەوە بە ناوەندی خزمەتگوزاریی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دیاری کردنی وادەی دەستپێکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بە کارتی نیشتمانی.