باڵیۆزی پێشووی عێراق لە رۆما بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
ئەحمەد بامەڕنی کۆچی دوایی کرد
K24- هەولێر:
ئەحمەد بامەڕنی، باڵیۆزی پێشووی عێراق لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد بامەڕنی، باڵیۆزی عێراق بووە لە ئیتاڵیا و سوید لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند بەرپرسیارەتییەکی دیکەی لە ئەوروپا وەرگرتووە.
محەمەد حەکیم، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، لە تویتێکدا، گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرسەی بە کۆرۆنا پشتڕاستکردووەتەوە و هاوخەمی خۆیشی دەربڕیووە.
ئەحمەد بامەڕنی، لە ساڵی 1952 لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە بامەڕنی و ئامادەیی لە ئامێدی تەواو کردووە، لەساڵی 1973 بەشی ئینگلیزی کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.