کازمی: لەگەڵ ترەمپ لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا رێککەوتووین
"كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌رێنی بوو"
K24 - ھەولێر
كازمی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر دانانی خشتەیەک بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق رێككه‌وتوون.
له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له واشنتن، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر دیارییكردنی خشتەیەک بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق رێككه‌وتوون.
هه‌روه‌ها كازمی ئاشكراشی كرد، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌رێنی بووه و هه‌ردوولا تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شیان بۆ پرسه‌كان هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریكردنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له‌دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوولا ده‌بێت، کە لەسەر وردەکارییەکان رێککدەکەون.
سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، ئەو خواستەکانی خەڵكی عێراقی گەیاندووەتە کۆشکی سپی.
شاندێکی عێراق بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەندامیێتی چەند وەزیرێک رۆژی سێشەممەی رابردوو 18/8/2020 گەیشتە ئەمەریكا، دوو رۆژ دواتر و رۆژی پێنجشەممەی 20/8/2020 کازمی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا كۆبوونەوە. بڕیاردانە لەبارەی چارەنووسی 5000 سەربازی ئەمەریکی لە عێراق پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكەی نێوانیان بووە.
دوای پرۆسەی "ئازادی عێراق" هێزەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2003ـدا بۆ لەنێوبردنی رژێمی بەعس، ھاتنە عێراق، لەوکاتەشەوە بەشێکیان لە عێراق ماونەتەوە، بەڵام ترمپ بڕیاریداوە هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە.