سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆتاییهات
دوای واژۆكردنی چه‌ندین رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌گه‌رێته‌وه به‌غدا

K24- هه‌ولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن كۆتایی هات و بڕیاره له نزیكترین كاتدا بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به فه‌رمی سه‌ردانی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانه‌كه‌ی كۆتایی هات و له‌كاتێكی نزیكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ندین رێكه‌وتن له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌بواره‌كانی كاره‌با، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات و دانانی خشته‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له نێوان هه‌ردوولادا واژۆكران.
مسته‌فا كازمی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش له‌ناو شاندی عێراق بۆ واشنتن هه‌بوو.
H.B