شارهوانی، قامیقامیهت و بنكهی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە سووتێندران و تهقه له بارهگای لقی 12ـی پارتی كرا
K24 - هەڵەبجە
له ههڵهبجه تهقه له بارهگای لقی دوازدهی پارتی كرا، بهڕێوهبهرایهتی شارهوانی ههڵهبجه و باڵهخانهی قامیقامیهت و بنكهی پۆلیسی هاتووچۆش سووتێندران.
ئەڤین عەتا، پەیامنێری کوردستان24 لە هەڵەبجە رایگەیاند "شەوی رابردوو (شەممە، 22-8-2020 ) ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەنێو بازاڕی هەڵەبجەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، سەرەتا باڵەخانەی شارەوانیی هەڵەبجەیان سووتاند، بە سەرجەم بەڵگە و دۆکیومینتەکانی هاووڵاتییانەوە کە رۆژانە سەردانی شارەوانییان کردووە".
هەروەها زیان بە باڵەخانەی قایمقامییەت، بانکی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە کەوتووە، بەجۆرێک بنکەی هاتووچۆی هەڵەبجە بەتەواوی سووتێنراوە.
شەوی رابردوو، خۆپیشاندەرەکان دوای ئەوەی لەنێو بازاڕەوە بەرەو دەروازەی شار بەڕێکەوتوون، تایەیان لەبەردەم لقی 12ـی پارتی سووتاندووە، بەردیان لە بارەگاکە کردووە و گوللـەیان بەڕووی تەقاندووە، کە شوێنی 10 گوللـە بە بارەگاکەوە دیارە.
هەروەها بەهۆی ئەوەی بەردەیان هەڵداوەتە لقی 12، پێشمەرگەیەک بریندار بووە.
کامێرای کوردستان24 باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە نیشاندەدات، کە لە تەنیشت بارەگای لقی 12ـی پارتییە، ئەویش بەتەواوی سووتێنراوە و گوللـەی بەرکەوتووە، هەروەها دۆکیومێنتەکانی ناوی، مامەڵەی هاووڵاتییان لەناوی سووتینراون.
خۆپیشاندەرانی شەوی رابردووی هەڵەبجە لە زۆربەی گەڕەکەکان تایەیان سووتاندووە و بە بەردیش پیسیان کردووە، ئێستا کارمەندانی شارەوانی خەریکی پاککردنەوەن، هەروەها کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجەش خەریکی پاککردنەوەی بنکە سووتێنراوەکەیانن.
هـ.ر.