روونکردنەوهیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێره‌وه
پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵی ئازارگه‌یاندن به په‌رله‌مانتارێك ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه پۆلیس ئازاری به په‌رله‌مانتارێك گه‌یاندووه و ئاشكراشی كرد، كاتێك ئه‌و په‌رله‌مانتاره چووبووه ناو بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان هان بدات، هاووڵاتیان په‌لاماریان دابوو، به‌ڵام پۆلیس به‌هانایه‌وه چوو و رزگاری كرد.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ئەمڕۆ بەرێز کاوە عبدالقادر, پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان چووه‌تە ناو بازاڕ و خەڵکی هانداوە، بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوە و ویستراوە ئازاری پێبگەێنن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەرێزە چوونە و توانیویانە پەرلەمانتارەکە لەژێر دەستی خەڵکەکە رزگار بکەن ونەهێڵن ئازارى پێبگات، بۆیە هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکاریانە رەتدەکەینەوە، کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات، گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بەهیچ شێوەیەك راست نییە و دوورە لەڕاستیەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
2020/8/22
H.B