تورکیا.. سەرما و تەرزە بووەتە هۆی کەمبوونەوە و گرانبوونی میوە

لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی بەرهەمەکانی میوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 40٪ تاوەکوو ٪100 گرانبووە.
سێشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2025، لە تورکیا و باکووری کوردستان زۆرینەی بەرهەمەکانی میوە پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی سەرما و تەرزە زیانێکی زۆر بەرهەمەکانی میوە گەیشتووە و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوە و گرانبوونی لە بازاڕەکان.
فرۆشیارێک بە کوردستان24ـی گوت: بەهۆی سەرما و تەرزەوە بەشێکی زۆری بەرهەمی میوە لەناوچوو، بەتایبەتی گێلاس کیلۆی لە عەلوەکان بە 300لیرەیە، خراپترین جۆری توفەرەنگی کیلۆی بە 150 لیرەیە و قەیسی بە 120 لیرەیە.
هاووڵاتییانیش نیگەرانن لە گرانی نرخی میوە و ئاماژە بەوەدەکەن ناتوانن وەک ساڵانی ڕابردوو بیکڕن، بەڵکو هەر میوەیەک کە بیانەوێت بیکڕن چارەگێک یان نیو کیلۆ دەکڕن.
بەگوێرەی ئامارەکانی تورکیا بەهۆی سەرما و تەرزەوە بەشی زۆری بەرهەمی میوە لە 50٪ کەمیکردووە.