دۆناڵد ترەمپ باجی سەر ئەلەمنیۆم و پۆڵای کردە 50%
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، باجەکانی سەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم دوو هێندە زیاد کرد و کردوویەتییە %50 و هەر ئەمڕۆش جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، باجی سەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم، لە 25% بۆ 50% بەرزکردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ترەمپ هەوڵدەدات ئەوەی بە ناهاوسەنگی بازرگانی دەزانێت ڕاستبکاتەوە و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لە ئەمەریکا بەرزبکاتەوە.
ئاماژەیان بەوەش داوە، پێدەچێت ئەم هەنگاوە گرفتی زیاتر لە هاوردەکردنی بەرهەمەکان دروست بکات و نرخەکان زیاتر بەرز بێتەوە. هەروەها لە ساڵی 2024 ئەمەریکا لە دوای یەکێتی ئەورووپا گەورەترین هاوردەکاری پۆڵا بووە لە جیهاندا.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکوومەتی ئەمەریکا، وڵاتانی هەناردەکاری سەرەکی بریتین لە کەنەدا، بەرازیل و مەکسیک، هەروەها ئەڵمانیاش لەنێو 10 وڵاتی سەرەکی هەناردەکارانە بۆ ئەمەریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی پیشەسازی پۆڵا لە ئەڵمانیا، ئەمەریکا گرنگترین بازاڕە بۆ پیشەسازی پۆڵای ئەورووپی.
ئەمەریکا ئەلەمنیۆم بە پلەی یەکەم لە کەنەدا، ئیمارات، چین و کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکات.
ترەمپ پێشتر چەند باجێکی دیکەی ڕاگەیاندبوو و جێبەجێ کردووە، ئەمەش ئامانج لێی گەیشتن بووەبە ڕێککەوتنی بازرگانی باشتر.
تا ئێستا ڕوون نییە کە یەکێتی ئەورووپا چۆن وەڵامی ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە.