سێ نوێنه‌ری زاخۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: كه‌س بۆی نییه به‌ناوی زاخۆ قسه بكات
"ئێمه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژێردراوی زاخۆین"
K24 - هه‌ولێر:
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی زاخۆن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/8/2020 رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ندێك ده‌نگی "نه‌شاز" په‌یدابوونه ده‌یانه‌وێت بۆ تێكدانی ره‌وشه‌كه، به‌ناوی زاخۆ و خه‌ڵكه‌كه‌ی قسه بكه‌ن، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه نوێنه‌ری زاخۆن و نه بۆیان هه‌یه به‌ناوی خه‌ڵكه‌كه‌ی قسه بكه‌ن.
هه‌ریه‌كه له د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، د. دالیا فه‌رهاد و وه‌سفیه شێخۆ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ندێك كه‌س به‌ناوی زاخۆ، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی "جێنین پلاسخارت" نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له عێراق و به‌ناوی زاخۆ قسه‌یان كردووه، كه مه‌به‌ستیش لێی ته‌نیا به‌لاڕێدابردنی رای گشتی و تێكدانی سه‌قامگیرییه.
ئه‌و سێ نوێنه‌ره‌ی زاخۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان هه‌ڵبژێردراوی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی زاخۆن و گوزارشت له گه‌یاندنی ده‌نگی زاخۆییه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به سه‌دان كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دوورن و ده‌یانه‌وێ كارته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه جگه له شتی هه‌ڵبه‌ستراو هیچی دیكه نییه.