سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین: تا ئێستا 225 ڕۆژنامەنووس کوژراون

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە، سەرکۆنە دەکات و دەڵێت: ئیسرائیل کۆمەڵکوژیی دەکات.

پێنجشەممە 5ـی حوزەیرانی 2025، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تا ئێستا 225 ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون، دەشڵێت: دوا کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی مەعەمەدانی بوو کە بەهۆیەوە 4 ڕۆژنامەنووس کوژران، چوار ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون.

سەندیکاکە ڕایگەیاندووە،لەو ژمارە ڕۆژنامەنووسە کوژراوانە، 30ـیان ئافرەت بوون، دەشڵێت: سووپای ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسان و خانەوادەکانیشیان لە کەرتی غەززە بە ئامانج دەگرێت، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین ئاشکرای  کردووە، هێزەکانی ئیسرائیل 700 کەسی لە خانەوادەی ڕۆژنامەنووسان کوشتووە.