یەکەم حاڵەتی لەدایکبوون لە کێوی عەرەفە تۆمارکرا

ئافرەتێکی دووگیانی خەڵکی کۆماری تۆگۆ لە ئەفریقای باشوور، کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئایاری 2025، لە حەرەمی کێوی عەرەفە سکەکەی دانا و کوڕێکی بە دنیا هێنا.

بڵاوبوونەوەی دیمەنی دایک و منداڵە ساواکەی لە کێوی عەرەفە بووەتە هەواڵی سەرەکی بەشێک لە میدیا جیهانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.

ئەندامێکی بنکەی تەندروستی غەرەفە لە بارەی حاڵەتەکە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: حاجیەکی دووگیانە هاتە بنکەکەمان بە مەبەستی سەردانی پزیشک، کە لە مانگی حەوتەمی دووگیانی دابوو، ئازاری دووگیانی هەبوو، پزیشکەکان بە نەشتەرگەری منداڵەکەیان بە دنیا هێنا و ئێستا تەندروستی دایکەکە و منداڵەکەشی جێگیرە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی حەجی سعوودیە، ئەمساڵ یەک ملیۆن و 475 هەزار و 230 کەس لەسەرتاسەری جیهان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعوودیە.