حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکانی پەرەپێدانی ژینگە بەردەوامە

5ـی حوزەیرانی هەمووساڵێک بە ڕۆژی جیهانی ژینگە دیارکراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین کار و پڕۆژە لەسەر زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پاکڕاگرتن و خاوێنکردنەوەی ژینگە جێبەجێ کردووە.
پێنجشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی پاراستنی ژینگە و ئاسایشی ئاو، بۆ یەکەمجار بە سیستم و شێوازێکی مۆدێرن و جیاواز شەش پڕۆژەی پاراوکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کورستان جێبەجێ کراون، ئەم پڕۆژانە 100٪ بە توانا و هێزی ناوخۆ جێبەجێ کراون، بەمەش بارگرانی سەر حکوومەت کەمکراوەتەوە.
ئامانج لەم پڕۆژانە، بۆ گلدانەوەی ئاوە بەمەبەستی زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی و رێگری لە لافاو لە شەش ساڵی رابردوو هەشت بەنداو و زیاتر لە 50 پۆند دروستکراون، دەیان پۆند و بەنداوی دیکەش لە دروستکردندان، جیا لەوەش سێ پۆندی هەرەوەزی لە هەرێمی کوردستان هەن، دووانیان تەواوکراون، ئەم پۆندانەش بە هەرەوەزی لەنێوان حکوومەت و هاووڵاتی دروستکراون.
بۆ یەکەمجارلە هەرێمی کوردستان، حکوومەت گرنگی بە ریسایکلینکردندا، بەمەبەستی دووبارەبەکارهێنانەوە و پاککڕاگرتنی ژینگە، لەو چوارچێوەیەشدا، کارگەی ریسایکلینی قیر کرایەوە و کارگەی ریسایکلینی پلاستیکیش دامەزرا.
هەر پڕۆژەیەک حکوومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان جێبەجێی بکات، بیر لە لایەنی پاراستنی ژینگەش دەکاتەوە، کۆتا پڕۆژەی حکوومەت پڕۆژەی رووناکییە، ئامانج لەم پڕۆژانەش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردووەوە، تاوەکوو ئێستا هەزار و 260 مۆلیدەی گەڕەکەکان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە، واتە 17٪ـی مۆلیدەکان، تاوەکوو 2026ـیش تەواوی مۆلیدەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژێنرێنەوە.
هەروەها لە ساڵی 2019ـەوە حکوومەت زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی زیانبەخشی قەدەغەکردووە، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی دیکەش، کار لەسەر چاندنی 100 ملیۆن داربەڕوو دەکرێت تاوەکوو 2030، بۆ پاراستنی دارستان و پاوانی کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن مەتر دووجا، ئاگربڕکراوە، بە چاندنی دار و درەختیش رێژەی سەوزایی بۆ لە20٪ زیادکراوە. حکوومەت هەموو هەوڵێکی داوە بۆ دوورکەوتنەوە لە سووتەمەنییە باوەکان، بەجۆرێک زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە تەرخانکراوە.