شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە بۆ ماوەی یەک هەفتە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شەپۆلەکە لە رۆژی یەکشەممەوە 29ـی تشرینی دووەمی 2026 دەست پێ دەکات و چڕیی شەپۆلەکەش دەکەوێتە رۆژی سێشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2026، لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین 60 ملم تێدەپەڕێنێت.

پێشبینیی کات و بڕی دابارین لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1. رۆژی یەکشەممە (29ـی تشرینی دووەمی 2026): بارانبارین دەست پێ دەکات و بەفر لە

ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران بە لێزمە دەبارێت:

 - هەولێر: 6 – 10 ملم

 - سلێمانی: 5 – 8 ملم

 - دهۆک: 10 – 15 ملم

 - کەرکووک: 2 – 4 ملم

 - هەڵەبجە: 5 – 7 ملم

 - سۆران: 15 ملم بەسەرەوە

 - گەرمیان: 1 – 3 ملم

 - زاخۆ: 15 ملم بەسەرەوە

 - راپەڕین: 10 ملم بەسەرەوە

2. رۆژی دووشەممە30ـی تشرینی دووەمی 2026: بارانبارین لەم رۆژەدا بە شێوەی نمەباران و هەندێک کات مامناوەند دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا:

 - هەولێر: 3 – 6 ملم

 - سلێمانی: 5 – 8 ملم

 - دهۆک: 7 – 12 ملم

 - کەرکووک: 3 – 5 ملم

 - هەڵەبجە: 5 – 7 ملم

 - سۆران: 10 ملم بەسەرەوە

 - گەرمیان: 4 – 6 ملم

 - زاخۆ: 8 ملم بەسەرەوە

 - ڕاپەڕین: 10 ملم بەسەرەوە

3. ڕۆژی سێشەممە1ـی کانوونی یەکەمی 2026: چڕیی شەپۆلەکە لەم رۆژەدا دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت:

 - هەولێر: 50 ملم بەسەرەوە

 - سلێمانی: 60 ملم بەسەرەوە

 - دهۆک: 60 ملم بەسەرەوە

 - کەرکووک: 35 ملم بەسەرەوە

 - هەڵەبجە: 40 ملم بەسەرەوە

 - سۆران: 60 ملم بەسەرەوە

 - گەرمیان: 35 ملم بەسەرەوە

 - زاخۆ: 60 ملم بەسەرەوە

 - ڕاپەڕین: 55 ملم بەسەرەوە

4. رۆژی چوارشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2026: کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و زیاتر لەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، راپەڕین و گەرمیان دەبێت:

 - هەولێر: 10 – 15 ملم

 - سلێمانی: 10 – 20 ملم

 - دهۆک: 3 – 6 ملم

 - کەرکووک: 9 – 15 ملم

 - هەڵەبجە: 15 – 20 ملم

 - سۆران: 20 ملم بەسەرەوە

 - گەرمیان: 15 ملم بەسەرەوە

 - زاخۆ: 3 – 6 ملم

 - راپەڕین: 25 ملم بەسەرەوە

5. رۆژی پێنجشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2026: کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و

زیاتر لەسەر پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، راپەڕین و گەرمیان) دەبێت:

 - هەولێر: 7 – 12 ملم

 - سلێمانی: 8 – 15 ملم

 - دهۆک: 2 – 4 ملم

 - کەرکووک: 2 – 4 ملم

 - هەڵەبجە: 15 – 20 ملم

 - سۆران: 15 ملم بەسەرەوە

 - گەرمیان: 15 ملم بەسەرەوە

 - زاخۆ: 2 – 5 ملم

 - راپەڕین: 15 ملم بەسەرەوە

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە

ماوەی ئەو شەپۆلەدا ئاگادار بن.