27 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
لەماوەی 24 كاتژمێردا 458 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لەو ماوەیەدا 458 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 27 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەك لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێكراوە، لە 24 كاتژمێردا 297 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٠)
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)
١٠٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.
٢. پشکنین: (٤٦٩٩ پشکنینی نوێ)
(٩٦٢ هەولێر)، (٧٠١ سلێمانی، ١٧٨ گەرمیان)، (٥٠ هەڵەبجە)، (٢٨٠٨ دهۆك)
٣. تووشبوو: (٤٥٨ تووشبووی نوێ)
(١٢٧ هەولێر)
(٩١ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(١٩٩ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٢٩٧ چاکبوون)
(٢٢٢ هەولێر)
(٢١ سلێمانی ، ٢٩ گەرمیان)
(٢٥ هەڵەبجە)
٥. مردن: (٢٧ مردن)
(١٢ هەولێر)
(١١ سلێمانی)
(١ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)
پشکنین ٢٨١٤٣٤ (١١٦٠٦٩ هەولێر، ٨٢٧٣٢ سلێمانی، ٧٩٩٨٣ دهۆك، ٢٦٥٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٥٢٥٢ (١٠٢٦٣ هەولێر، ١١٠٧٠ سلێمانی، ٣١٣١ دهۆك، ٧٨٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٥١٨٢ (٥٨٤٣ هەولێر، ٧٦٩٤ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٠٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩١٤٠ (٤٠٨١ هەولێر، ٢٨٢٧ سلێمانی، ٢١٦٣ دهۆك، ٦٩ هەڵەبجە)
مردن ٩٣٠ (٣٣٩ هەولێر، ٥٤٩ سلێمانی، ٢٦ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی ئاب ٢٠٢٠