سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە بێسەروشوێنە

خدر کەریم دوێێ لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە

K24 - ھەڵەبجە

لە دوێنێ 23/8/2020، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، كەسوكاری لە ھەوڵدان بۆ زانینی زانیاری لەبارەیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، خدر کەریم، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە دوێنێوە لەماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە. کەسوکارەکەی داوا دەکەن دامودەزگا ئەمنییەكان و خەڵكی ناوچەكە هاوکاریان بن بۆ سۆراغكردن و دەسكەوتنی زانیاری لەبارەیەوە.